Erbil 15°C شەممە 09 تشرینی دووەم 19:04

ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و غەززە درێژكرایەوە

کوردستان TV
100%

قەتەر ڕایگەیاند كە لایەنی فەلەستینی و ئیسرائیل بۆ ماوەی ڕۆژێكی دیكە گەیشتوونەتە درێژكردنەوەی ئاگربەستەكە.
مەجید بن محەممەد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ڕایگەیاندووە كە “لایەنی فەلەستینی و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستی مرۆیی لە كەرتی غەززە بۆ ماوەی ڕۆژێكی دیكە (ئەمڕۆ پێنجشەممە) بەپێی هەمان ڕێكەووتنی مەرجەكانی پێشوو.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی قەتەر (QNA)، وتەبێژی وەزارەتەكە بەردەوامی چڕكردنەوەی هەوڵەكانی بە ئامانجی گەیشتن بە ئاگربەستێكی هەمیشەیی لە كەرتی غەززە پشتڕاستكردەوە.
هەروەها وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیغای ئەدرەعی لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاندووە، “بە لەبەرچاوگرتنی هەوڵەكانی ناوبژیوانان بۆ درێژەدان بە پرۆسەی ئازادكردنی ڕفێندراوەكان و بەگوێرەی مەرجەكانی ڕێككەوتنەكە، ماوەی ئاگربەستی كاتی مرۆیی بەردەوام دەبێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.