پاله‌وانێیه‌تی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی كوردستان، پاله‌وانێیه‌تی كاراتێی یانه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاله‌وانێتییه‌كه له هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین له شاری هه‌ولێر له سه‌ر ئاستی تازه پێگه‌یشتووان، لاوان، خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵ له رۆژی هه‌ینی 1ی12ی2023 دێته ئه‌نجامدان.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كانی به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.