Erbil 15°C چوارشەممە 28 شوبات 01:51

کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارگەکانی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی دەکرێت

کوردستان TV
100%


 کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ عادل حوسێن، سەرۆکی یەکێتی پیشەسازی عێراقی و ژمارەیەک لە خاوەن کارگەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە بۆتاوتوێکردنی کێشەی کارگەکان.

لەدانیشتنەکەدا کە بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی  پیشەسازی ئامادەی بوو، گوێی لە کێشە و گرفتەکانی خاوەن کارگەکان لە هەرێمی کوردستان گرت و ئەو ڕێکارانەی گرفتن لەلایەن حکومەتی بەغداوە باسکران و چەند پێشنیار و سەرنجێک بۆ چارەسەرکردنیان خرانەڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.