Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 15:48

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر دەكات

کوردستان TV
100%

ڕۆژی چوارشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2023 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان برێم كونسوڵی گشتی نوێی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.
لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە یان برێم كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.
هەر لە دیدارەدا تیشك خرایە سەر دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسا، هەروەها جەخت لە پەرەپێدان و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.