Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:46

سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە كونسولی گشتیی نوێی فەڕەنسا دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 11/29، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە یان برێم كونسولی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد.
سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی لە كونسولی گشتی كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.
كونسولی گشتیی فەڕەنسا، ئاماژەی بەوە دا كە هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆك و خەڵكی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی وڵاتەكەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا دووپات كردەوە.
تاوتوێكردنی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە، بەشێكی دیكەی دیدارەكە بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.