Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:46

ئەمیری كوێت بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە

کوردستان TV
100%

وەزیری دیوانی ئەمیری كوەیت رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە شێخ نەواف ئەحمەد سەباح،ئەمیری كوێت، دوای كێشەیەكی تەندروستی كە لەناكاو كە بەسەریدا هات، گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
ئەو وەزیرە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی كوەیت (كونا) بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمیری وڵاتەكە دوای كێشەیەكی تەندروستی بەپەلە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست و ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، لە ئێستاشدا باری تەندروستی جێگیرە.
شایانی باسە شێخ نەواف ئەحمەد سەباح لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2020 بە میرنشینی كوێت لە شوێنی برا كۆچكردووەكەی شێخ سەباح ئەحمەد سەباح ،دەستبەكاربووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.