Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:41

بزانە لە هەولێر و بەغدا نرخی 100 دۆلار گەیشتووەتە چەند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا سەقامگیر بوو، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش كەمێك دابەزی.
لەكاتی كردنەوەی بۆڕسەی كیفاح  و حارسییە لەبەغدا نرخی دۆلار جێگیر بووە و 157 هەزار و 500 دیناری تۆماركردووە ، هەمان ئەو نرخانەی كە دوێنێ سێشەممە تۆماركراون.
هاوكات نرخی فرۆشتن لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا سەقامگیر بووە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار  گەیشتووەتە 158 هەزار و 500 دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 156 هەزار و 500 دینار.
سەبارەت بە هەولێریش، دۆلار دابەزینێكی كەمی تۆماركردوو نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 157 هەزار و 650 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.