چوار پارێزگه‌ی باشووری عێراق به فه‌رمی سبه‌ی سێشه‌میان كردۆته پشوو به‌هۆی یادی شه‌هیدكردنی فاتیمه‌ی زه‌هڕا كچی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)
ئه‌و چوار پارێزگه‌یه‌ی كه سبه‌یان كردۆته پشوو بریتین له نه‌جه‌ف، موسه‌ننا، واسیت و زیقاڕ.
پشووه‌كه له سنووری ئه‌م پارێزگهیانه ته‌نیا فه‌رمانگه ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و نووسینگه‌كانی پارێزگار ناگرێته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان ئێشكگر ده‌بن.
له‌م چوار پارێزگه‌یه‌ی كراوه‌ته پشوو، سبه‌ی یادكردنه‌وه‌ی ساڵوڕۆژی شه‌هیدبوونی خاتوو فاتیمه زه‌هڕای تێدا به‌ڕێوه ده‌چێت یاخود هاتوچۆی به‌شێك له زیاره‌تكارانی له‌سه‌ر ده‌بێت.
پێشتر وا بڵاوكرابووه‌وه كه سبه‌ی سێشه‌م له پارێزگه‌ی دیوانییه‌ش پشووی فه‌رمی ده‌بێت، به‌ڵام نووسینگه‌ی پارێزگار ره‌تی كرده‌وه و داوای له هاووڵاتییانی سنووری پارێزگهكهیان كرد بڕوا به هه‌واڵی ساخته و ناڕاست نه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.