ده‌سته‌ی گشتیی بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای كرد كه ئه‌مشه‌و له سنووری شاری مووسڵ بوومه‌له‌رزه ڕوویداوه و خه‌ڵكیش هه‌ستیان پێ كردووه.
ده‌سته‌كه له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:18 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له سنووری شاری مووسڵ ڕووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: ناوه‌ندیی بوومه‌له‌رزه‌كه گوندی ته‌ل هه‌وا بووه له باكوری رۆژئاوای شاری مووسڵ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 3.5 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه و به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییانی گونده‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ستیان پێ كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.