Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:08

كه‌شناسی: ئه‌مشه‌و له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌فر و باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و دووشه‌م ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌وراوی ده‌بێت و له‌ هه‌ندێ له‌ ناوچه‌كان به‌فر و باران ده‌بێت.

كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئەمشەو ئاسمانى هەرێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: بارانى مامناوەند لە ناوچەکانى باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم و بارینى نمەبارانى پچڕپچڕ لە سەنتەرى پارێزگاکان تا کاتەکانى بەرەبەیان بەردەوام دەبێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ تەمێکى سووک دروست ده‌بێت، هەروەها بەفرێکى کەمیش لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکور و باکورى ڕۆژهەڵات دەبارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی ناوچه‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر 2.2 ملم

شەمامک 0.7 ملم

پیرمام 7.0 ملم

سلێمانى 4.2 ملم

چەمچەماڵ 5.4 ملم

دهۆک 3.1 ملم

زاخۆ 4.8 ملم

هەڵەجە 14.6 ملم

هەڵشۆ 22.8 ملم

خەبات 1.6 ملم

ئاکرێ 8.8 ملم

بامەرنێ 9.4 ملم

مانگیش 3.4 ملم

دەربەندیخان 22.4 ملم

مەیدان 25.6 ملم

دوکان 5.2 ملم

حاجى ئۆمەران 14.8 ملم

پێنجوێن 17.2 ملم

قەڵادزێ 12.0 ملم

باتوفە 4.0 ملم

مێرگەسۆر 26.0 ملم

کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ

خانەقین 0.1 ملم

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.