ئه‌مڕۆ دووشه‌م تۆمه‌تبارێك له حاجیاوا ده‌ستگیر كرا كه پێشتر تاوانێكی كوشتنی له وڵاتی ئێران ئه‌نجامدابوو و به‌هۆیه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئینته‌رپووله‌وه داواكرابوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاوی كرده‌وه: لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆمەتبارێک دەستگیر کرا بەناوی (ف. ج. ک) لەدایکبووی 1988 بەپێی ماددەی (406) لە یاسایی سزادانی عێراقی.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری ناوبراو لە بنەڕەتدا خەڵکی وڵاتی ئێرانە و بەڕەگەز کوردە، لە ساڵی 2017 کەسێکی لە شاری (خانێ-پیرانشهر) لە وڵاتی ئێران کوشتبوو، دوای ئه‌وه‌ش هەڵهاتبوو بۆ هەرێمی کوردستان.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمه‌تباره‌كه لە دادگه‌ی لێکۆڵینەوەی هەولێریش فه‌رمانی گرتنی بۆ دەرچووبوو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا تۆمه‌تباره‌كه بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.