ئەمڕۆ دووشەم ئافرەتێکی عومڕەکاری کورد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد، بهمهش لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومڕەوە تا ئێستا ئهمه دەیەم عومڕەکاری کوردە لە سعوودیە کۆچی دوایی دهكات.
ئهو عهمڕهكارهی ئهمڕۆ كۆچی دوایی كردووه، ناوی (تەلە حەمە علی قادر)ـه تەمەنی 74 ساڵ و خەڵکی شاری سلێمانییە و بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومڕە سەردانی عەرەبستانی سعوودیە کردبوو، دوای تەواوکردنی ئەرکەکانی و خۆئامادەکردن بۆ گەڕانەوە، کۆچی دوایی کردووە.
هەر ئەمرۆش دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی کەسوکارهكهی، بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککە نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گوڕستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت.
لە سەرەتای دەستپێکی وەرزی عومڕەوە تاوەکو ئێستا ئهمه دەیەمین عومڕەکاری کوردە لە سعوودیە کۆچی دوایی دهكات کە چوار پیاو و شەش ئافرەت بوونە.
لای خۆیهوه شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بە ناوی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومڕەکارە كرد و داواشی لە خوای گەورە كرد جێگهی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکارەکەی ببهخشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.