دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شاره‌دێی قوشته‌په كرایه شارۆچكه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فه‌رمی یه‌كه‌م قایمقامی شارۆچكه‌كه ده‌ستبه‌كار بوو.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م بە ئامادەبوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وەزیری ناوخۆ و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لەمەڕاسیمێكدا ڕێورەسمی سوێندخواردن بۆ قایمقامی شارۆچكه‌ی قوشتەپە لە سنووری پارێزگه‌ی هەولێر رێك خرا و ناوبراو سوێندی یاسایی خوارد.
پێشتر لەبەر گرینگی و فراوانی سنووری قوشته‌په، بە فەرمانی مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان شاره‌دێی قوشتەپە كرابوو بە شارۆچكه.
قایمقامه نوێیه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی قوشتەپە بژار خزر عومه‌ره و ئه‌مڕۆ دووشه‌م ناوبراو وه‌ك یه‌كه‌م قایمقامی شارۆچكه‌كه به فه‌رمی ده‌ستبه‌كار بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.