به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سوپاسنامه‌ی ئاراسته‌ی هاووڵاتییه‌كی مه‌سیحی خه‌ڵكی عه‌نكاوه كرد به‌هۆی دۆزینه‌وه‌ی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر و دواتریش له ڕێگه‌ی ئاسایشه‌وه ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی كرایه‌وه.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕێكه‌وتی 27/11/2023 هاووڵاتییەکی مەسیحی بەناوی (رابيل ازريا زخريا) نيشتەجێی شاره‌دێی عه‌نکاوە، بڕه پاره‌یه‌كی زۆری دۆزییه‌وه كه بڕه‌كه‌ی بریتی بوو له (4) هەزار و (400) دۆلار و (115.000) هەزار دیناری عێراقی و (42.000) لیرەی سووری، له‌گه‌ڵ ژمارەیەک بەڵگەنامە لەناو جانتایەکدا.
ڕاشیگه‌یاند: دوای دۆزینه‌وه‌ی پاره و به‌ڵگه‌نامه‌كان، ناوبراو سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له دۆزراوه‌كانی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هه‌ولێر کردبوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه كه هاووڵاتییەکی خەڵکی وڵاتی سووریا بوو و دواتریش سه‌رجه‌م پاره و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ڕادەست کرایەوە .
ئاسایشی هه‌ولێر سوپاسی هاووڵاتییانیشی كرد کە هەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یانن له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.