پارێزگه‌ی نه‌جه‌ف بڕیاری دا سبه‌ی سێشه‌م له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگه‌كانی حكوومه‌ت له سنووری پارێزگه‌كه‌یان پشووی فه‌رمی بێت.
پشووه‌كه به‌هۆی یادكردنه‌وه‌ی ساڵوڕۆژی شه‌هیدبوونی خاتوو فاتیمه زه‌هڕای كچی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ)ـه كه له‌و رۆژه‌دا به هه‌زاران زیاره‌تكار سه‌ردانی شوێنه ئاینییه‌كانی پارێزگه‌ی نه‌جه‌ف ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی پارێزگه‌ی نه‌جه‌ف، پشووه‌كه ته‌نیا فه‌رمانگه ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و ده‌سته‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نووسینگه‌ی پارێزگاری نه‌جه‌ف ناگرێته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان ئێشكگر ده‌بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.