پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌م فه‌و‌زى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خاتوو كه‌يت شا‌و كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان به وه‌كاله‌ت كرد.
له ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌زيرى پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى، هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى كرده‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى وه‌زيرى پێشمه‌رگه‌يان بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ى بۆ به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى يه‌كخستنى پێشمه‌رگه به هه‌نگاوێكى دروست له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێويستيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، هاوڕا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.