Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:33

كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كان ده‌ستی پێكرد

کوردستان TV
100%


شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ و شایسته‌داراییه‌كان له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا دەستی پێکرد.
به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌م 27ی11ی2022، شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، د. ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌ن و د. عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن.
پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجەو پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگرنگترین تەوەرەکانی کۆبونەوەیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.