Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:04

ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی شۆڕش ئيسماعيل، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ وه‌زاره‌ت  بڵاویكرده‌وه‌.
 له‌ په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییدا هاتووه‌، پێشوازى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ىشۆڕش ئيسماعيل، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ين. هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه‌ و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لێده‌كه‌ين.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵنگارييه‌كان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى وا ده‌خوازێت لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى، ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوانيان پته‌وتر بكه‌ن و بگه‌نه‌ لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌م پێناوه‌دا‌ ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا ده‌بين.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.