Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:47

150 بەرھەڵگری یارمەتی مرۆیی لە دەروازەی ڕەفحەوە چوونەتە ناو غەززە

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەڵەستین لە دەروازەی ڕەفح، وائیل ئەبو موحسن ڕایگەیاند لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە بۆ ڕاگرتنی مرۆیی شەڕ لە غەززە ڕاگەیاندراوە، 150 بارھەڵگری یارمەتی مرۆیی لە دەروازەی ڕەفحەوە چوونەتە ناو کەرتی غەززەوە.

وائیل ئەبو موحسن لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ رایگه‌یاند:  ئەو 150 بارھەڵگرە کە لە دەروازەی ڕەفحەوە چوونەتە ناو کەرتی غەززە، چواریان غازی شل-یان ھەڵگرتووە و سێ دیکەیان سووتەمەنیان ھەڵگرتووە.

گوتیشی: چاوەڕان دەکرێت، گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان لە ڕیگای بارھەڵگرەوە لە دەروازەی ڕەفحەوە بۆ کەرتی غەززە بەردەوام بێت.

ڕۆژی 24ی ئەم مانگە لێکتێگەیشتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل کە بە نێوەندگیری قەتەر، میسر و ئەمریکا بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ڕاگرتنی مرۆیی شەڕ لە غەززە ڕاگەیاندرا، چووە واری جێبەجێکردنەوە.

هەروەها لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکەدا، ڕیگا دەدرێت یارمەتی مرۆیی لە ڕیگای بارھەڵگرەوە لە دەروازەی ڕەفحەوە بگەیەندرێتە کەرتی غەززە.

لێکتێگەیشتنەکەی نێوان حەماس و ئیسرائیل بۆ ماوەی چوار ڕۆژ ڕاگەیاندراوە، بەڵام دەتواندرێت درێژ بکرێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.