Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 15:18

نووسه‌ری دیاری كوردستان "مه‌غدید حاجی" دوو كتێبی مێژوویی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ ڕێوره‌سه‌مێكی شایسته‌دا له‌ كتێبخانه‌ی گشتی ڕواندز ،نووسه‌ری دیاری كوردستان" مه‌غدید حاجی" ناساندنی بۆ دوو كتێبی مێژوویی به‌ناوه‌كانی كتێبه‌كانی ( كه‌سایه‌تی میر محه‌مه‌د ڕواندزی و دیارده‌ی توندوتیژی له‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا 1784-1837 ) ،(سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌ ڕواندز 1939-1949) خۆی كرد.
رێوڕسمه‌كه‌،به‌ئاماده‌ بوونی رۆشنبیران و به‌رپرسانی حكومی وحزبی له‌ كتێخانه‌ی گشتی ڕواندز به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كتێبخانه‌ی عه‌لی مه‌كته‌به‌ ناساندیان بۆ هه‌ریه‌ك له‌ كتێبه‌كانی ( كه‌سایه‌تی میر محه‌مه‌د ڕواندزی و دیارده‌ی توندوتیژی له‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا 1784-1837 ) (سه‌رهه‌ڵدان و په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌ ڕواندز 1939-1949) كرا.
له‌ده‌ستپێكی كۆڕه‌كه‌دا نووسه‌ری هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ (مه‌غه‌دید حاجی)، كورته‌ باسێكی له‌سه‌ر هه‌ردوو كتێبه‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد، له‌كۆتایی كۆڕه‌كه‌دائاماده‌بووان سه‌رنج و تێبینینه‌كان خسته‌ روو.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.