Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:59

لە سه‌نته‌ری شارەکانی هه‌رێم پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستی پێ کردووە

کوردستان TV
100%


فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند،لە ناوەندی شارەکان پرۆسەی دابەشکردنی نەوت دەستی پێ کردووە.
ئه‌مرۆ دووشه‌م 27ی11ی2023، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، حکومەت 125ملیۆن لیتر نەوتی بەسەر 620 هەزار خێزاندا دابەش کردووە و پرۆسەکەش گەیشتووەتە ناوەندی شارەکان.
ڕێبین زەنگەنە، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگه‌یاندووه‌: "لە ناوچە شاخاوییەکاندا نەوت دابەش کراوە و ئێستا لە ناوەندی شارەکاندا دابەشی دەکەین. بەوەش تا ئێستا 620 هەزار خێزان لە دابەشکردنی 125ملیۆن لیتر نەوت سوودمەند بوون."
ناوبراو هێمای بۆ ئەوەش کردووه‌: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە داوامان کردووە حکومەتی فیدراڵی، نەوتی پێویست بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکردووە؛ ئەگەر بێت و بڕی پێویست بۆ هەرێم بنێرێت، بێگومان دەتوانین دوو بەرمیل نەوت بۆ هەر خێزانێک دابین بکەین."
زیاد عەبدولكەریم، هاووڵاتییەكی شاری هەولێرە، لەوبارەیەوە  به‌ پێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیای و زانیاری راگه‌یاندووه‌: "هەبوونی نەوت و دابەشكردنی جیاوازییەكی زۆری لەگەڵ نرخی بازاڕدا هەیە، ئەوەش هاوكارییەكە بۆ خەڵك. بەڵام گرنگە تێچوونی كەمتری هەبێت و ببێتە هۆی هاوكاریكردنی زیاتری خەڵك."
نەرمین محەممەد، هاووڵاتییەكی دیكەی شاری هەولێرە، لەسەر دابەشكردنی نەوت رایگه‌یاند: "دابەشكردنی نەوت لە ناو شارەكان كارێكی باشە و لە كاتی خۆیدایە، باشترە لەوەی لە بازاڕ نەوت بكڕین، بەڵام تا نرخی كەمتر بێت باشترە و دەبێتە هۆی یارمەتیدانی خەڵك."
جێی باسە تا ئێستا 150 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە و بڕی پێویست بۆ دابەشکردنی بەرمیلێک نەوت بەسەر هەموو خێزانێکی هەرێمدا265 ملیۆن لیتر نەوتە.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.