شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وت.
به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌م 27ی11ی2022، شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، د. ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌ن و د. عەبدول حەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی ڕاوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن.
بڕیاره شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گةڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ كۆببنه‌وه.
پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجەو پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگرنگترین تەوەرەکانی کۆبونەوەکە دەبن.
شاندی هه‌رێم بۆ پرسی مووچه و شایسته داراییه‌كان به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.