Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 21:33

فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ بۆردومان كرا

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ بۆردومان كرا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ ده‌ڵێت كه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌كاركه‌وت.

میدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه‌: كه‌مێك پێش ئێستا ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌نێو فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق بیستراوه‌ و دووكه‌ڵێكی زۆریش له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌رزبۆته‌وه‌.

جه‌ختیشیان كرده‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ بۆردومان كراوه‌‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌، فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌كاركه‌تووه‌ و هیچ گه‌شتێكی فڕۆكه‌وانی تێدا ئه‌نجام نادرێت.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.