Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:23

لە هەولێر دووەمین كۆنفرانسی ماڵی فەیلی بەڕێوەچوو 

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ شەممە رێكەوتی 25–11-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لە كەسایەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیران لە ژێر دروشمی كوردانی فەیلی بەشێكی دانەبڕاون لە گەلی كورد دووەمین كۆنفرانس رێكخراوی ماڵی كوردانی فەیلی بەرێوە چوو …
لە میانی كۆنفرانسەكەدا عەلی فەیلی راوێژكاری كاروباری فەیلی لە بارەگای بارزانی وتەكی پێشكەشكرد تێدا ئاماژەی بە هەنگاوە كارەكیەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی كرد دەربارەی خزمەتكردنی دۆزی كوردە فەیلیەكان و وەدیهێنانی مافەكانیان و قەرەبۆكرنەوەیان ، تەنانەت سەرۆك بارزانی هەموو دەرفەتێكی فەراهەم كردووە بۆ ئەوەی فەیلیەكان بە مافەكانی خۆیان بگەن وەك هەر هاووڵاتییەكی دیكە . ئەوەش دووپاتكرایەوە، كە كوردی فەیلی یەكەم قوربانی ڕژێمی بەعس بوونە، لەگەڵ ئەوەشدا تا ئەمڕۆ مافەكانیان وەرنەگرتۆتەوە، بەڵكو بەداخەوە ڕووبەڕووی نادادپەروەری تر بوونەتەوە چ بە دواكەوتنی بەدەستهێنانی مافەكانیان بێت یان بە گرنگی نەدان بە كارەساتی مرۆییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.