Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:32

ئەمریكا بۆردومانەكانی بۆ سەر میلیشیاكان لە سوریا و عێراق فراوانتر دەكات ؟

کوردستان TV
100%

گروپە چەكدارەكانی سوریا و عێراق كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی بنكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا لە سوریا و عێراق. 
بەڵام ئەم هێرشانە تا كەی بەردەوام دەبن؟ ئایا كاریگەری لەسەر بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش هەیە؟
لەم چوارچێوەیەدا، مایڵز كاگینز، وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بە ماڵپەڕی عەرەبیەی ڕاگەیاندووە، وەڵامدانەوەی سنوورداری  سەربازی واشنتۆن بۆ هێرشی میلیشیاكانی سەر بە ئێران، ئەوە نیشان دەدات كە كۆشكی سپی خۆپارێزە لەوەی ئۆپەراسیۆنێكی تەواو بۆ شكست پێهێنانی میلیشیاكان دەست پێبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕەنگە وەڵامدانەوەی ئەمریكا بگۆڕێت و توندوتیژتر بێت ئەگەر ئەم میلیشیایانە دامەزراوە دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بكەنە ئامانج یان سەربازەكانیان بكوژن.
ڕوونیشیكردەوە، لە ئێستادا واشنتۆن نایەوێت هەڵمەتێكی بۆردومانی فراوانتر و توندتر بۆ سەر ئەو میلیشیایانە لە سوریا و عێراق دەستپێبكات.
هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت: ئامانجی هێرشی ئاسمانی ئەمریكا بۆ ئەم میلیشیایانە،بۆ ڕێگرییكردنە لە بەردەوامبوونی هێرشەكان.
لای خۆیەوە ئارۆن ستین، شرۆڤەكاری سیاسی و ئەمنی ئەمریكی، بەرپرسی ناوەڕۆكی كۆمپانیای وارس ئۆن ڕۆكس، كە ماڵپەڕێكی ئەمریكی تایبەتە بە كاروباری ئەمنی، ڕایگەیاند، كاریگەری ئەم هێرشانە بۆ سەر بنكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سنووردارە، بەتایبەتی كە ئەو چەكانەی میلیشیاكان بەكاریدەهێنن نادروستن، ئەمە جگە لەوەی هاوپەیمانییەكە سەركەوتوو دەبێت لە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانانەی  كە لەلایەن ئەم گروپانەوە بەكاردێت ، هەربۆیە ناتوانن ببنە هۆی ئەم هێرشانە ئەمریكا ناچار بكەن بڕیاری گەورە بدات، وەك كشانەوە لە سوریا، بۆ نموونە.
جگە لەوەش پێیوابوو  كە ئەم هێرشانە بەردەوام دەبن تا تاران داوا لە بریكارەكانی لە ناوچەكە دەكات هێرشەكان ڕابگرن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.