Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:47

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادی 25ی نۆڤەمبەردا

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا رایدەگەێنێت، لێبڕاوانە بەرامبەر بە هەر جۆرە توندوتیژییەك دژی كچان و ژنان و هەراسانكردنیان لە هەر كوێ و بە هەر پاساوێك بێت، دەوەستینەوە.
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ...
ئەمڕۆ 25ی نۆڤەمبەر لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا، هەموو پشتگیرییەك بۆ كەمپەینی 16 ڕۆژەی كار و چالاكییەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دووپات دەكەینەوە. لێبڕاوانە بەرامبەر بە هەر جۆرە توندوتیژییەك دژی كچان و ژنان و هەراسانكردنیان لە هەر كوێ و بە هەر پاساوێك بێت، دەوەستینەوە.
لەم ڕۆژەدا یادی هەموو ئەو ئافرەتانە دەكەینەوە كە ستەمیان لێكرا و لەبەر ڕەگەز و جیاوازییان، ژیانیان لێ سەندرایەوە. هیچ شتێك دادی ئازاری گەورەی خێزان و دایكوباوكانی ئەو قوربانییانە نادات. تاكە دڵنەوایی بۆ ئەوان تەنیا ئەوەیە هەموومان پێكەوە كار بكەین بۆ ئەوەی دادوەری بۆ قوربانییان جێبەجێ بكرێت. هەروەها بە پێزانینەوە لە ڕۆڵی خانمانی چالاكوان و مامۆستایانی ئایینی و هەموو ئەوانە دەڕوانین كە بە هەر شێوەیەك بێت، بۆ باشتركردنی دۆخی ئافرەتان كار دەكەن.
لەم یادەدا پابەندیمان دووپات دەكەینەوە كە بە ئیرادەیەكی پتەو و بە جددی بەرەنگاری هەموو توندوتیژی و پێشێلكاری و دەستدرێژییەك بەرامبەر بە ئافرەتان و مافەكانیان دەبینەوە. لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەرێمی كوردستان و لەسەر ئاستی عێراق و نێودەوڵەتیش بەردەوام دەبین. هەرگیز له كار و هەوڵدان بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی ئازاد و دادپەروەر و یەكسان كۆڵ نادەین.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
2023/11/25


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.