Erbil 15°C شەممە 29 حوزەیران 13:37

لە دووەم ڕۆژی ئاگربەستدا 13 ئیسرائیلی بەرامبەر بە 39 فەلەستینی ئازاد دەكرێن

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ شەممە، 13 دەستگیركراوی ئیسرائیلی كە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەركراون، لە بەرامبەر 39 زیندانی فەلەستینی ئازاد بكرێن، بەپێی ڕێككەوتنی ئاگربەستی نێوان هەردوولا كە بۆ ماوەی 4 ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیلی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە كە ئیسرائیل لیستی ناوی 13 دەستبەسەركراوی ئیسرائیلی پێگەیشتووە كە بڕیارە ئەمڕۆ لە لایەن حەماسەوە ئازاد بكرێن.
ئەم ژمارەیە لە دەستگیركراوانی ئیسرائیلی كە ئازاد دەكرێن هاوشێوەی ئەوانەیە كە دوێنێ هەینی لەلایەن حەماسەوە ئازادكران، جگە لەو دەستگیركراوانەی تایلەندی كە ئازادكراون و بەشێك نەبوون لەو ڕێككەوتنەی كە ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.
شایانی باسە دوێنێ هەینی، ئیسرائیل وەجبەی یەكەمی زیندانیانی فەلەستینی ئازاد كرد كە 39 منداڵ و ژنی تێدابوو، هاوكات لایەنە فەلەستینییەكانی كەرتی غەززە 13 زیندانی ئیسرائیلیان ئازاد كرد كە هەموویان منداڵ و ژن بوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.