وڵاتی قه‌ته‌ڕ ئاشكرای كرد كه ئیسڕائیلیش لای خۆیه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 39 ده‌ستگیركراوی فه‌ڵه‌ستینی ئازادكردووه، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست به فه‌رمی چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ماجید ئه‌نساڕی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ڕ ڕایگه‌یاند: بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌و‌تنی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئه‌مڕۆ 39 ده‌ستگیركراوی ئافره‌ت و منداڵ له گرتووخانه‌كانی ئیسڕائیل ئازادكراون.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌دا ئه‌مڕۆ هه‌ینی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش لای خۆیه‌وه 12 كرێكاری تایلاندی و 13 دیلی ئیسڕائیلی له غه‌ززه ئازاد كردبوو.
ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به نێوه‌ندگیری هه‌ردوو وڵاتی قه‌ته‌ڕ و میسڕ له كه‌رتی غه‌ززه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژه و له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ردوولا به‌شێك له دیل و ده‌ستگیركراوه‌كانیان ئازاد ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.