وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی پێدانی كاره‌بای نیشتمانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بەهۆی پرۆسەی چاکسازی لە هەردوو یەكەی وێستگەی خەبات، 300 مێگاوات کارەبا لە ڕۆژی (15)ی ئەم مانگەوە کەم بووەتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: تا كۆتایی مانگ پرۆسەکە تەواو دەبێت و وێستگەکە دەکەوێتە کار و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئەم چاکسازییە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەهۆی سەرماوە، بۆیە ماوەی چەند رۆژێکە کاتەکانی پێدانی کارەبا کەم بووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.