سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له چیای حه‌سه‌ن به‌گ له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، ئۆتۆمبێلێكی پیكاب هه‌ڵدێرا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و سێی دیكه‌ش بریندار بوون.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: به‌م ئێواره‌یه ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب میتسیوبووشی لە چیای حەسەن بەگ تووشی هەڵدێران بووەوه.
ڕاشیگه‌یاند: بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ڕووداوەکەدا 4 کەس بریندار بوون، یەکێک لە بریندارەکان بەناوی (محەمەد فەیسەڵ حەسەن ئاغا بێرۆخی) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە ئێستادا سێ بریندارەكهی تر له بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران چاره‌سه‌رییان بۆ ده‌كرێ.
مه‌هدی داود / سیده‌كان
وێنه: ههڵێدرانی ئۆتۆمبێله‌كه و ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.