Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:00

سبه‌ی شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی بارانبارین ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای ده‌كات كه‌ سبه‌ی شه‌ممه‌ شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی بارانبارین ڕوو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: سبەی شەممە ئاسمانی ھەرێم لە کاتەکانی پاش نیوەرۆدا بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچەھەور و لە کاتەکانی شەو درەنگدا بارانی پچڕپچر لە ناوچەشاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک دەست پێ دەکات.

ڕاشیگه‌یاند: لە رۆژانی 26 و 27ی مانگ کاریگەری شه‌پۆڵه‌كه‌ زیاتر دەبێت و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری بۆ ھەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بارانی مامناوەند و پچڕپچر لە ناوچە شاخاوییەکاندا و بارانێکی کەم بۆ مامناوەند لە ھەندێک کاتدا لە سەنتەری پارێزگه‌کان.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێشبینی دەکرێت بە گشتی کاریگەری زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگه‌ی دھۆک و ھەولێر ببێت و تا بەرەو باشووری ھەرێم بڕۆین کاریگەری بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پلەکانی گەرماش لەماوەی ئاماژەپێکراودا زیاتر جێگیر دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەیەکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکاندا، هه‌روه‌ها خێرایی با لە رۆژانی 26 و 27 مامناوەند چالاک دەبێت 15-30کم/س لە ئاراستەی باشووری رۆژھەڵاتەوە .

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ کاریگەری ئەم نزمەپالەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان لاواز دەبێت، بەڵام لە وڵاتانی باکور و ناوەراست و رۆژھەڵاتی ئەوروپا و وڵاتی تورکیا ھەر لە رۆژانی 26 و 27 ی مانگەوە شەپۆلێکی سەرما و بەستەڵەک و بەفربارین بەرێژە و کاریگەری جیاواز ئەو ناوچانە دەگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.