Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:43

کارکردن لە نۆژەنکردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای وارماوا دەربەندیخان بەردەوامە

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردنی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند:کارکردن لە نۆژەنکردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای وارماوا دەربەندیخان بەردەوامە.
وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت، لەچوارچێوەی کارەکانی وەزارەتمان، قۆناغێکی گرنگی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای وارماوا لە نزیک گوندی میرەدێ تاوەکو تونێلی دەربەندیخان تەواو بووەو کارکردن لە قۆناغی کۆتایی بەردەوامە.
راشیده‌گه‌یه‌نن، ئەوەش دوای ئەوەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن فەرمانی وەزاری بۆ جێبەجێکردنی ھەردو قۆناغەکەی پرۆژەکە دەرکردبوو، بەمەبەستی خزمەتکردن و کارئاسانی بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پڕۆژەکە لە دوو قۆناغ پێکھاتووە و گوژمەی ھەردوو قۆناغەکەش نزیکەی 160 ملیۆن دینارەو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی و لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتییەکە جێبەجێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.