Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:43

چوونە ناوەوەی سووتەمەنی لە میسرەوە بۆ کەرتی غەززە دەستی پێکرد

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان حەماس و ئیسرائیل کراوە بۆ ڕاگرتنی مرۆیی شەڕ و پێکدادانەکان، ئەو تانکەرانەی سووتەمەنیان بارکردووە لە میسرەوە دەستیان کرد بە چوونە ناوەوە بۆ کەرتی غەززە.

سەرچاوەکانی بەری غەززە لە دەروازەی سنووری ڕەفح، بۆ پەیامنێری ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ پشتڕاستیان کردەوە کە سووتەمەنی چووەتە ناو غەززەوە.

باسیان لەوەیش کرد کە تانکەرەکان سووتەمەنی و غازیان بارکردووە کە بۆ چێشتخانەی ماڵان بەکاردێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.