Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 06:28

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق: هەڵكشانی گرژییەكانی ئەم دواییە مەترسیدارە و پێشێلكردنی سەروەری عێراقە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كۆبووه‌وه‌ و رایگه‌یاند، هەڵكشانی گرژییەكانی ئەم دواییە مەترسیدارە و پێشێلكردنی سەروەری عێراقە.
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق  لەگەڵ ئالینا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە. 
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا، پێشوازی لە ئالێنا ڕۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق كرد. تێیدا هەردوولا تاوتوێی دواین پێشهاتەكانی ناوچەكەیان كرد. ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، فوئاد حوسێن ناڕەزایەتی وڵاته‌كه‌ی لە زیادبوونی هێرشەكانی ئەم دواییانە دەربڕیوه‌ كە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە گۆڕەپانی عێراق ڕوویانداوە.
 راشیگه‌یاندووه‌، ئەم گرژییانە مەترسیدار و پێشێلكردنی سەروەری عێراق ده‌گه‌یه‌نن. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی بەپێی دەستووری و یاساییەكان، عێراق پابەندی پاراستنی وڵات و هه‌روه‌ها هێزەكانی هاوپەیمانانه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.