Erbil 39°C شەممە 27 تەمووز 11:40

ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دواخرا

کوردستان TV
100%


لە میانی دانیشتنی نائاسایی ئەمرۆ چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبوو، ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە دواخراوە، ھەروەھا ماوەی دەسەڵاتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان درێژکرایەوە.

فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دانیشتنی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بەسەرۆکایەتی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنەکە ، موحسن مەندەلاوی ئەنجامدراوە.

باسی لەوەیش کردووە کە لە کۆی329 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، 180یان ئامادەی دانیشتنەکە بوون.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە میانی دانیشتنەکەدا، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبوو، ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنەکە بۆ کاتیکی نادیار دواخراوە، ھەروەھا ماوەی دەسەڵاتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان درێژکراوەتەوە.

دوینێ سێشەممە فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو کە کارنامەی دانیشتنە نائاساییەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران دوو تەوەر لەخۆدەگرێت کە یەکێکیان تایبەت دەبێت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە، تەوەرەکەی دیکەیش تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای ھەموارکردنەوەی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.