Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:47

حكومەتی عێراق راگەیەنراوێكی سەبارەت بەهێرشەكەی سەر گرووپە چەكدارەكان بڵاوكردەوە

داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات بە شێوەیەكی تاكلایەنانە هەڵسوكەوت نەكات
کوردستان TV
100%

باسم عەوادی، گوتەبێژی حكومەتی عێراق سەبارەت بەو هێرشەی كرایە سەر گرووپی حزبوڵڵای عێراق لەناوچەی جەرف سەخەر كە ژمارەیەك كوژراوو برینداری لێكەوتەوە لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، ئەوەی كە ڕوویدا پێشێلكردنی ئاشكرای ئەو ئەركەیە كە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پێناویدا بوونیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە خاكی عێراقدا، بۆیە داوا دەكرێت بە شێوەیەكی تاكلایەنانە هەڵسوكەوت نەكات و پابەند بێت بە سەروەریی عێراق و بە هیچ شێوەیەك قبووڵی پێشێلكردنی ناكرێت.
دەقی راگەیەنراوەكەی گوتەبێژی حكومەتی عێراق ....
حكومەتی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو هەڵكشانەی ئەم دواییە دەكات كە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە گۆڕەپانی عێراقدا ڕوویداوە، وەك هەڵكشانێكی مەترسیدار كە پێشێلكارییەكی قبوڵنەكراو بۆ سەر سەروەری عێراق لەخۆ دەگرێت، لە هەموو بارودۆخێكدا پابەندین بە پاراستن و بەرگریكردن بە پێی ئەركە دەستووری و یاساییەكانی حكومەت.
ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەكەین كە ناوچەی جورف ئەلسەخری كردە ئامانج، و بەبێ ئاگاداری دەزگاكانی حكومەتی عێراق ڕوویدا، ئەمەش پێشێلكردنی ڕوونی سەروەرییە و هەوڵێكە بۆ تێكدانی دۆخی ئاسایش و سەقامگیری ناوخۆیی، چونكە حكومەتی عێراق تایبەتمەندە بە جێبەجێكردنی یاسا و لێپێچینەوە لە پێشێلكاران، ئەوەش مافێكی تایبەتی خۆیەتی و هیچ لایەنێكی دەرەكی مافی ئەوەی نییە لەبری ئەو ڕۆڵ بگێڕێت، ئەمەش بە پێی سەروەری دەستووری عێراق و یاسا نێودەوڵەتییەكان قبوڵكراو نییە.
هەروەها جەخت لەوە دەكەینەوە كە بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق پشتیوانی لە كاری هێزە چەكدارەكانمان دەكات لە ڕێگەی مەشق و ڕاهێنان و ڕاوێژكردنەوە، و ئەوەی كە ڕوویدا پێشێلكردنی ئاشكرای ئەو ئەركەیە كە ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پێناویدا بوونیان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە خاكی عێراقدا، بۆیە داوا دەكرێت بە شێوەیەكی تاكلایەنانە هەڵسوكەوت نەكات و پابەند بێت بە سەروەریی عێراق و بە هیچ شێوەیەك قبوڵی پێشێلكردنی ناكرێت.
حكومەتی عێراق جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەو لە ڕووی دەستورییەوە لایەنی بەرپرسیارە لە نەخشاندن و جێبەجێكردنی سیاسەتەكانی دەوڵەت و پاراستنی سیستەم و سەقامگیری و بەرگریكردن لە ئاسایشی ناوخۆ، بۆیە هەر كردەوەیەكی چەكداری یان چالاكییەك كە لە دەرەوەی دامەزراوە سەربازییەكان ئەنجام بدرێت كردەوەیەكی ئیدانەكراوە و چالاكییەكە لە دەرەوەی یاسا و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی دەخاتە مەترسییەوە و هەر تاخمێكی چەكداری  پابەندی ئەم بنەمایە نەبێت ئەوە دژی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی كار دەكات و حكومەت ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق.
فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێز محەمەد شەیاع سودانی فەرمانی بە هەموو هێزە چەكدارەكان و هەموو دەزگا ئەمنییەكان كردووە كە ئەركەكانیان ئەنجام بدەن و یاسا جێبەجێ بكەن و ڕێگە نەدەن هیچ لایەنێك زیان بە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەكە بگەیەنێت كە لە ڕێگەی قوربانیدانی هەزاران شەهیدی ڕۆڵەی گەلەكەمان و هێزە ئەمنییە پاڵەوانەكانمانەوە بە هەموو جۆرەكانیەوە بەدەست هاتووە، بۆیە پاراستنی لە ئەستۆی هەمووانە و نابێت هیچ لایەنێك بە هیچ شێوەیەك پشتگوێی بخات.
باسم عەوادی ،وتەبێژی حكومەت-22ی تشرینی دووەمی 2023
لەلایەكی دیكەوە كەتیبەكانی حزبوڵڵای عێراق ڕایگەیاند كە 8 لە ئەندامەكانیان لە بۆردومانەكەی ئەمریكا لە ناوچەی جەرف سەخەر لە باكووری بابل كوژراون، هاوكات سوێندیان خوارد كە مەودای ئامانجەكان فراوانتر دەكەن.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.