Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:00

جێبەجێكردنی بڕگە و ماددەكانی یاسای چاكسازیی دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات
کوردستان TV
100%

رۆژی چوارشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران كۆدەبێتەوە.
لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی راژەی گشتی، راپۆرتێك سەبارەت  بە میلاكی گشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەرەنجامی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم دەخاتەڕوو.
بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كۆنووسی كۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیری داد و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان، تایبەت بە دیاریكردنی چوارچێوەی یاسایی ئەو یاسا و بڕیارانەی پەرلەمانی كوردستان، كە لە دوای 6ی تشرینی دووەمی 2022، كەوتوونەتە بواری جێبەجێ كردن.
لە بڕگەی سێیەم و كۆتایی دا، دوو بابەت دەخرێنەڕوو سەبارەت بە جێبەجێ كردنی بڕگە و ماددەكانی یاسای چاكسازیی، كە لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆكوەزیران پێشنیاز كراوە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.

 


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.