Erbil 38°C شەممە 27 تەمووز 10:27

ڤیدیۆ.. چركەساتی بۆردومانی سوپای ئەمریكا بۆ سەر پێگەی گڕووپە چەكدارەكانی عێراق بڵاوكرایەوە

پێنج  چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و ژمارەیەكیش بریندار بوون
کوردستان TV
100%

بە گوێرەی ڤیدیۆیەك كە لە سۆشیاڵ میدیا دەستاو دەستی پێكراوە، چركەساتی بۆردومانی سوپای ئەمریكا بۆ سەر پێگەی گڕووپە چەكدارەكانی عێراق  لە جەرف سەخر لە باكووری پارێزگای بابل دەردەكەوێ.
 هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی تشرینی دووەمی 2023، فەرماندەیی ئەمریكی ڕایگەیاند كە هێرشی جیاواز و وردیان لەدژی دوو دامەزراوەی میلیشیاكان لە عێراق ئەنجامداوە.
فەرماندەییەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس تویتەری پێشوو  ڕایگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمرۆ هێزەكانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا هێرشی جیاواز و وردیان لەدژی دوو دامەزراوەی میلیشیاكان لە عێراق ئەنجامداوە كە بووە هۆی كوژرانی چەندین چەكدار.
بە گوێرەی زانیارییەكانی سكای نیوزی عەرەبی لە بۆردومانەكەدا پێنج  چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و ژمارەیەكیش بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.