Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 02:59

ئیسرائیل و چەكدارانی غەززە لەسەر ئاگربەستێكی مرۆیی ڕێككەوتن 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە قەتەر پشتڕاستی كردەوە كە ئیسرائیل و حەماس گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر ئاگربەستێكی مرۆیی كە بۆ ماوەی چوار ڕۆژە و درێژدەكرێتەوە.
 لەو ماوەیەدا حەماس 50 ژن و منداڵی مەدەنی لە بەرامبەر ئازادكردنی  ژمارەیەك ژن و منداڵی فەلەستینی كە لە ئیسرائیل زیندانیكراون، ئازاد دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئاگربەستەكە كە بە نێوەندگیری میسر لەگەڵ ئەمەریكا  كراوە، لەماوەی 24 كاتژمێردا كاتی دەستپێكردنی ڕادەگەیەنرێ و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بە مەرجی درێژكردنەوەی.
ئاماژەی بەوەشكرد،ئاگربەستەكە ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی ژمارەیەكی زیاتر لە كاروانی مرۆیی و یارمەتی فریاگوزاری دەدات، لەنێویاندا سووتەمەنی كە بۆ پێداویستییە مرۆییەكان دیاری كراوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.