Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:08

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.7 پلە باشووری زەریای هێمنی هەژاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئەمریكی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.7 پلە لە كۆماری ڤانواتو لە باشووری زەریای هێمن روويداوە.
بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە جەرگەی دوورگەی گڕكانی ئامبریم ڕوویداوە كە نزیكەی حەوت هەزار كەس تێیدا نیشتەجێن.
تا ئێستا هیچ مەترسییەكی تسونامی لەو ناوچەیە ڕانەگەیەندراوە.
جێگای سەرنجە كە وڵاتی ڤانواتو - دەكەوێتە دوورگەیەك لە باشووری زەریای هێمن، دوورگەیەكی بە ڕەچەڵەك گڕكانە و دەكەوێتە 1750 كم باكووری ڕۆژهەڵاتی ئوسترالیا و 500 كم باكووری ڕۆژهەڵاتی كالیدۆنیای نوێ و ڕۆژئاوای ڤیجیۆ.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.