Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:55

لێدوانی گوتەبێژی بارەگای بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی بارەگای بارزانی ڕایدەگەیەنێت، سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەوەیە کە هەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێ، دەبێ

کۆدەنگی لایەنە سوننەکانی نێو پەرلەمانی عێراقی لەسەر بێت.

دكتۆرە خالیدە خەلیل گوتەبێژی بارەگای بارزانی لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە كە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیستحقاقی پێكهاتەی سووننەیە.

ڕاشیگەیاند: سەرۆک بارزانی هەروەها لەگەڵ ئەوەیە کە هەر كاندیدێك بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت، پێویستە كۆدەنگی یان ڕەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سووننەكانی ناو پارلەمانی عێراقی لەسەر بێت.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەنراوەکەی گوتەبێژی بارەگای بارزانییە:

لەبارەی دیاریكردنی سەرۆكی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەوەدایە كە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئیستحقاقی پێكهاتەی سووننەیە و هەر كاندیدێكیش كە بۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵدەبژێردرێت پێویستە كۆدەنگی یان ڕەزامەندیی زۆرینەی لایەنە سووننەكانی ناو پارلەمانی عێراقی لەسەر بێت.

دكتۆرە خالیدە خەلیل
گوتەبێژی بارەگای بارزانی
21ی تشرینی دووەمی 2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.