نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌ت له غه‌ززه ئه‌مشه‌و سێشه‌م دوایین ئاماری قوربانییانی به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل له شاره‌كه بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ژماره‌ی كوژراوان 14 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
نووسینگه‌كه ڕایگه‌یاند: له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا 14128 كه‌س كوژراون، له‌نێو ئه‌م كوژراوانه‌دا 5840 كه‌سیان منداڵن له‌گه‌ڵ 3920 ئافره‌ت، واته ڕێژه‌ی 69%ی كوژراوان به‌هۆی بۆردومانه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.
ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی بریندارانیش بۆ سه‌رووی 33 هه‌زار كه‌س به‌رزبۆته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش 75% منداڵ و ئافره‌تن.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی بێسه‌روشوێنانیش، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تا ئێستا 6800 كه‌س له‌ژێر داروبه‌ردی باڵه‌خانه ڕووخاوه‌كاندا چاره‌نووسیان دیار نییه، به‌هه‌مانشێوه له‌و ژماره‌یه‌ش 4500 كه‌سیان منداڵ و ئافره‌تن.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌ت جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا ئێستا 205 دكتۆر و كارمه‌ندی ته‌ندروستی گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌گه‌ڵ 22 كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانی، ئه‌مه جگه له كوژرانی 62 رۆژنامه‌نووسی تر.
ڕاشیگه‌یاند كه به‌هۆی بۆردومانه چڕه‌كانی سوپای ئیسڕائیله‌وه تا ئێستا زیاتر له 100 باڵه‌خانه‌ی حكوومی و 266 قوتابخانه به‌ته‌واوی داڕماون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.