لەپای هاوخەمی و هەڵوێستی مەردانەو دڵسۆزانە لە رووماڵكردن و گەیاندنی ئەو كارەساتە كەم وێنەو ناخ هەژێنەی كە بەسەریاندا هات، بنەماڵەی كارەساتەكەی گەڕەكی كازێوەی شاری سلێمانی سەردانی نووسینگەی كەناڵی كوردستان تیڤی لە سلێمانی دەكەن .
لەو سەردانە بنەماڵەی كارەساتەكەی گەڕەكی كازێوەی شاری سلێمانی سوپاس و پێزانینان ئاراستەی نووسینگەی كەناڵی كوردستان تیڤی لە سلێمانی و دەزگای سەتەلایتی كوردستان كرد.
ساڵی رابردوو لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی، بەهۆی تەقینەوەی سیستەمی گەرمكەرەوەی غاز لە یەك خانەوادە 15 كەس گیانیان لەدەستدا و هەشت كەسیش برینداربوون.
بنەماڵەی كارەساتەكەی گەڕەكی كازێوەی شاری سلێمانی سوپاسی دەزگای سەتەلایتی كوردستان دەكەن

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.