Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 21:03

سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ئەندامێتی حەلبوسی كۆتایی پێدەهێنێت

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا بە فەرمی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەن هەڵبوەشێتەوە.
لە نامەیەكدا كە واژۆی موحسین مەندەلاوی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەسەرە،  ئاماژە بەوە كراوە كە بە پشتبەستن بە بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی، بڕیاردرا كە ئەندامێتی محەمەد ڕیكان حەدید حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ خولی پێنجەمی هەڵبژاردن هەڵبوەشێنرێتەوە .
پێشتر ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا دانیشتنی داهاتووی خۆی كە بڕیارە سبەی چوارشەممە بەڕێوەبچێت، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەن تەرخان بكات دوای ئەوەی پۆستەكە چۆڵ بووە.
شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە 14ی تشرینی دووەم، دادگای باڵای فیدراڵی، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی سەرۆكی پەرلەمان، محەمەد حەلبوسی، لە پاشخانی سكاڵایەكی یاسایی كە لەلایەن نوێنەر لەیس دلێمی لە دژی تۆماركرابوو. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.