Erbil 15°C دووشەممە 24 حوزەیران 10:44

جۆ بایدن: به‌مزووانه‌ دیل و بارمته‌كان له‌ غه‌ززه‌ ئازاد ده‌كرێن

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند،‌ ڕێككه‌وتنی نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس نزیك بووه‌ته‌وه‌ و به‌مزووانه‌ سه‌رجه‌م دیل و بارمته‌كان له‌ شاری غه‌ززه‌ ئازاد ده‌كرێن.

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌ی (رۆیته‌رز) گوتوویه‌تی: پێموایه‌ ڕێككه‌وتنی نێوان ئیسڕائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس سه‌باره‌ت به‌ ئازادكردنی دیل و بارمته‌كان له‌ غه‌ززه‌ نزیك بووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: به‌م نزیكانه‌ سه‌رجه‌م دیله‌كان له‌ غه‌ززه‌ ئازاد ده‌كرێن.

كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسای ڕاگه‌یاند و له‌و رۆژه‌دا دوای هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی و ده‌ریایی، 240 ئیسڕائیلی و بیانی وه‌ك دیل و بارمته‌ گواسته‌وه‌ بۆ غه‌ززه‌.

پێشتریش بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل چه‌ند جارێك جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ به‌بێ ئازادكردنی دیله‌كان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕاگرتنی شه‌ڕ ناكه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.