Erbil 15°C شەممە 25 ئایار 05:31

ئه‌مشه‌و شاری ته‌لئه‌بیب مووشه‌كباران كرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ شاری غه‌ززه‌وه‌ مووشه‌كبارانی شاری ته‌لئه‌بیب و ده‌وروبه‌ری كرد، كه‌تائیبی قه‌سام دان به‌وه‌ داده‌نێت كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌م ڕێژه‌ زۆره‌ مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسڕائیل بكه‌ن.

میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كرده‌وه‌: ئه‌مشه‌و ده‌یان مووشه‌ك له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌وه‌ ئاراسته‌ی شاری ته‌لئه‌بیب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كراوه‌.

بڵاویشیان كرده‌وه‌: ژماره‌ی مووشه‌كه‌كان زۆرن و ئاراسته‌ی باكور و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر كه‌ به‌ ته‌لئه‌بیبی گه‌وره‌ ناسراوه‌، كراون.

لای خۆشییه‌وه‌ كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ئاراسته‌ی ته‌لئه‌بیب كراون وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و پێشێلكاری و بۆردومانانه‌ی كه‌ ئیسڕائیل‌ ده‌یكاته‌ سه‌ر هاووڵاتییانی غه‌ززه‌.

دانی به‌وه‌ش دانا كه‌ ژماره‌ی مووشه‌كه‌كان زۆرن و له‌ دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌م ڕێژه‌ زۆره‌ مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیسڕائیل بكه‌ن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.