یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌باره‌ی پێكانی ئه‌ستێره لاوه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، چاڤی زیاتر له پێكانێكی هه‌یه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، رۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشیش ده‌ڵێت ره‌نگه 7 بۆ 9 مانگ له یاریكردن داببڕێت.
چاڤی له یارییه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و جۆرجیا بۆ گه‌یشتن به یارییه‌كانی یۆرۆی 2024، تووشی پێكانێكی قورس هات.
له‌باره‌ی پێكانه‌كه‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕایگه‌یاند كه چاڤی جگه له پچڕانی ماسوولكه‌كانی ئه‌ژنۆی ڕاستی، به‌سته‌ره‌كانی چۆكیشی تووشی پێكان بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی چاڤی له یاریكردن دیاری ده‌كرێت.
لای خۆیه‌وه فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامه‌نووسی ناوداری ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه، چاڤی ماوه‌ی 7 بۆ 9 مانگ له یاریكردن داده‌بڕێت.
یارییه‌كه‌ی دوێنێ كه له یاریگه‌یه‌كی وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به ئه‌نجامی 1-3 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیای برده‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئێستا به كۆكردنه‌وه‌ی 21 خاڵ له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی پاڵاوتنه بۆ گه‌یشتن به یۆرۆی 2024، هه‌ڵبژارده‌ی جۆرجیاش به 8 خاڵ له ریزبه‌ندی چواره‌مدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.