ئه‌مڕۆ دووشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2023 لە سەڵاحەددین، سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد.
بۆریس جۆنسۆن خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری سه‌رۆك بارزانی ده‌ربڕی و ستایشی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاماده‌بوونی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ‌دا كرد. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی دوستانه‌ی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرد، جەختی لە پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهنگی، پشتگیری و هاوبەشی نێوان هه‌ردوولای كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه.
سه‌رۆك بارزانی دوای به‌خێرهاتنی بۆریس جۆنسۆن سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ رۆڵی به‌رزی لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌و پێیه‌ی هێشتا مه‌ترسیی هزر و ئایدۆلۆژیای داعش ماوه كه به‌شه‌ڕی سه‌ربازی كۆتایی نه‌هات. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وەش دا كه هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ره‌شه له سەقامگیری ناوچه‌كه ده‌كات.
پرسی په‌یوه‌ندی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵی و حكوومه‌تی هه‌رێم تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو، هەردوولا جەختیان لە پێویستی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت کردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.