Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 01:52

ته‌قه‌ له‌ نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ كه‌ركوك كرا

کوردستان TV
100%

راگه‌یاندراوێك له‌ نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
نووسنگه‌ی د.شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاندراوێكی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌ و كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بەرەبەیانی ئەمرۆ دووشه‌م 20ی11ی2023،  لە کردەوەیەکی ترسنۆکانە تەقە لە نوسینگەی کەرکوکمان کراو دەست بەجێ لەلایەن پاسەوانەکانەوە وەڵام درایەوە و ئۆتۆمبیلەکە کە لەجۆری تویتا کامریە پێکێنرا و  بەڵام توانی هەڵبێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن، وێرای داواکردنمان لەدەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە خەڵکی بەشەرەفی کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە ئەم هێرشەش هاوشێوەی هێرشەکانی پێشوو لەخزمەت کردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک رامان ناگریت . 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.