Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 14:01

بزانە نرخی 100 دۆلار لە هەولێر و بەغدا گەیشتووەتە چەند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەكانی كیفاح و حارسییە لەبەغدا، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە 157 هەزار و 900 دینار بەرامبەر بە 100 دۆلار تۆماركرا، لەكاتێكدا دوێنێ شەممە، نرخی 100 دۆلار بە 159 هەزار و 400 دینار بوو.
هەروەها نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆری دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا گەیشتووەتە 158 هەزار و 750 دیناری عێراقی، هاوكات نرخی كڕینیش بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتووەتە 156 هەزار و 750 دینار.
سەبارەت بە هەولێریش، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 158 هەزار دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.